بانگهێشتکرانی ٨ هاووڵاتیی کورد بۆ دادگای کەیفەریی ئیلام
11:24 - 8 رەزبەر 2723
٨ هاووڵاتی بە ناوەکانی "حوسێن عاشووری"، "عەزیم یادگاری"، "فەرشاد ئایینی"، "سەعدوڵڵا ئایینی"، "محەممەدحوسێن حاسڵی"، "وەحید چاوران"، "ناسر ڕەزایی" و "بەختیار محەممەدزادە"، بانگهێشتی دادگای کەیفەری یەکی ئیلام کران.
داداگا، ئەم ٨ هاووڵاتییەی بە "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی، کۆبوونەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوان دژی تەناهیی نێوخۆیی/ دەرەکی و نیشاندانی هێز بە کەڵکوەرگرتن لە چەک" تۆمەتبار کردووە.
ئەم ٨ هاووڵاتییە، ١٠ ڕۆژ دەرفەتیان پێ دراوە تاکوو خۆیان بە دادگای کەیفەریی ئیلام بناسێنن.
وەحید چاوران، ناسر ڕەزایی و بەختیار محەممەدزادە، لە گرتنگەی ناوەندیی ئیلامدان.