سنە؛ بانگهێشت و دەسبەسەرکرانی دووبارەی ئەرسەلان دیوارگەر
10:56 - 8 رەزبەر 2723
ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی ڕەزبەر، ئەرسەلان دیوارگەر، هاووڵاتیی دانیشتووی شاری سنە، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەسبەسەر کرایەوە.
ئەرسەلان دیوارگەر، ڕۆژی شەممە، ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١یش پاش بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەسبەسەر کرابوو.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.