بانە؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

10:49 - 8 رەزبەر 2723

ڕۆژی هەینی، ٧ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەد خالیدی"، تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕێ ئێقباڵ و شلێر، خەڵکی گوندی "چیچۆران"، سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکووومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"، کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و لەم ڕووداوەدا دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش کراونەتە ئامانج.

سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا وتی: شوناسی یەکێک لە هاووڵاتییەکانی هەرێمی کوردستان کە بریندار بووە، "سیروان وەلی" ڕاگەیەندراوە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە و ڕۆژی شەممە، ٨ی ڕەزبەر ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەی لە زێدی خۆی بەڕێوە دەچێ.