سەقز؛ ئەفخەم مورادیان بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا

00:00 - 7 رەزبەر 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی ڕەزبەر، ئەفخەم مورادیان، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

ئەفخەم مورادیان شەوی ٣٠ی جۆزەردانی ئەمساڵ، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرا.

ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ٢٨ی خەرمانان پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی سەقز ڕاگوێزرابوو.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەفخەم مورادیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.