دەسبەسەرکرانی کامران دەستباز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە دیواندەرە

18:35 - 2 رەزبەر 2723

ڕۆژی هەینی، ٣١ی خەرمانان، کامران دەستباز، تەمەن ٢١ ساڵ و کوڕی محەممەد، خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم لاوە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی کامران دەستباز، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.