ئیلام؛ سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

18:32 - 2 رەزبەر 2723

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ڕاگوێزران.

سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا شوناسی دوو کەس لەم دەسبەسەرکراوانەی، "سەجاد شێروەندی" و "سینا دلێری" ڕاگەیاندووە و وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە شوناسی هاووڵاتییەکەی دیکە لەلایەن کوردپاوە، بەدواداچوونی بۆ دەکرێ، بەڵام پاشناوی ئەم کەسە "ئیبراهیمی" راگەیەندراوە.

بە وتەی سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، ئەم سێ هاووڵاتییەیان لە ماڵەکەی خۆیاندا دەسبەسەر کردوون.

تا کاتی بڵاوبووونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە چارەنووس و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاووڵاتییە، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.