برینداربوونی کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود

00:32 - 24 گەلاوێژ 2723

ڕۆژی شەممە، ٢١ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "شایان زەحمەتکێش"، خەڵکی گوندی "تین"، سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکان حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە ڕۆژی ٧ی گەلاوێژی ١٤٠١یش لەگەڵ گرووپێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بریندار ببوو.