مەهاباد؛ پێنج هاووڵاتیی خۆپیشاندەر بە زیندان، لێدانی قامچی و سزای نەختی مەحکووم کران

16:28 - 8 خەرمانان 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی خەرمانان، ٥ هاووڵاتیی خۆپیشاندەر بە ناوەکانی "ڕەحیم شەمعی"، تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی محەممەد، دانیشتووی ورمێ، "یاسین مستەفاپوور"، تەمەن ٢٥ ساڵ و کوڕی ئەمیر، خەڵکی مەهاباد، "سەلاح مووسەوی‌ڕاد"، تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی عوسمان و خەڵکی مەهاباد، "ئیرەج ئیبراهیم‌زادە"، تەمەن ٢٤ ساڵ، کوڕی جەلال و "بێهنام راسخ‌نیا"، تەمەن ٤٥ ساڵ، کوڕی محەممەدسوڵتان، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی مەهابادەوە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەجاد دێهقان‌زادە"، بە زیندان، لێدانی قامچی و سزای نەختی، مەحکووم کران.

بەپێی حوکمی دادگا، ڕەحیم شەمعی بە تۆمەتەکانی "بەفیڕۆدان و تاڵانکردنی کەلوپەل"، بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری دەرجە ٥، "هاوکاری لە تێکدانی بەئەنقەستی کەلوپەل"، بە یەک ساڵ و نیم زیندانی تەعزیریی دەرەجە ٦، "دروستکردن و وەسەریەکخستنەوەی ماددەی ئاگرینی غەیرەنیزامی" بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیریی دەرەجە ٥ و سزای نەختی، دوو قاتی بایەخی ئەو شتانەی کە تێک دراون بە ناوی سندوقی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، "گوێنەدان بە هێزە نیزامی و ئینتیزامییەکان" بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیریی دەرەجە ٦ و "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی" بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیریی دەرەجە ٦ و لێدانی ٧٤ قامچیی تەعزیری، یاسین مستەفاپوور بە تۆمەتەکانی "بەفیڕۆدان و تاڵانکردنی کەلوپەل"، بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری دەرجە ٥، "هاوکاری لە تێکدانی بەئەنقەستی کەلوپەل"، بە یەک ساڵ و نیم زیندانی تەعزیریی دەرەجە ٦، "گوێنەدان بە هێزە نیزامی و ئینتیزامییەکان" بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیریی دەرەجە ٦ و "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی" بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیریی دەرەجە ٦ و لێدانی ٧٤ قامچیی تەعزیری، سەلاح مووسەوی‌ڕاد بە تۆمەتەکانی  "بەفیڕۆدان و تاڵانکردنی کەلوپەل" بە ٤٢ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیریی دەرەجە ٥ و "هاوکاری لە تێکدانی بەئەنقەستی کەلوپەل"، بە یەک ساڵ و نیم زیندانی تەعزیریی دەرەجە ٦، ئیرەج ئیبراهیم‌زادە بە تۆمەتەکانی ""بەفیڕۆدان و تاڵانکردنی کەلوپەل" بە ٤٢ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیریی دەرەجە ٥ و "هاوکاری لە تێکدانی بەئەنقەستی کەلوپەل"، بە یەک ساڵ و نیم زیندانی تەعزیریی دەرەجە ٦ و بێهنام ڕاسخ‌نیا بە تۆمەتەکانی "بەفیڕۆدان و تاڵانکردنی کەلوپەل"، بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری دەرجە ٥، "هاوکاری لە تێکدانی بەئەنقەستی کەلوپەل"، بە یەک ساڵ و نیم زیندانی تەعزیریی دەرەجە ٦ و "ئاگرتێبەردانی بەڵگەی هاوسەرگیریی کەسێک بە ناوی ئەسغەر محەممەدی" بە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیریی دەرەجە ٤ مەحکووم کراون.

بە پشتبەستن بە ماددەی ٣٤ی یاسای سزای ئیسلامی، پەسەندکراوی ساڵی ١٣٩٢، زیاترین سزا بۆ ئەم کەسانە جێبەجێ دەکرێ و ئەگەر سزای زۆرتر بە یەکێک لە هۆکارە یاساییەکان کەم بکرێتەوە یا بگۆڕدرێ یان جێبەجێ نەکرێ، بە ڕیز، زیاترین سزای دوای ئەوە جێبەجێ دەکرێ.

حوکمی دەرکراو دژی ڕەحیم شەمعی، ئیرەج ئیبراهیم‌زادە و بێهنام ڕاسخ‌نیا بە بوونی خۆیان بووە و بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ دەکرێ پێداچوونەوەی پیدا بکرێ، حوکمی دەرکراو دژی یاسین مستەفاپوور و سەلاح مووسەوی‌ڕاد بە بێ بەشداریی خۆیان دەرکراوە و بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ لەو کاتەوە کە پێیان ڕاگەیەندراوە دەکرێ داوای پێداچوونەوە لە لقی ١٠١ دادگای کەیفەری ٢ی مەهابادی بۆ بکرێ و دوای ٢٠ ڕۆژ پاش ڕاگەیاندنی، دەکرێ کە دادگادا داوای پیداچوونەوەی بۆ بکرێ.

ئەم ٥ هاووڵاتییە، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادیدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتی_سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.