نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بوو

10:18 - 8 گەلاوێژ 2723

شەوی شەممە، ٧ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "تەیب خوسرەوی"، خەڵکی گوندی "تین"، سەر بە شاری پاوە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود، بریندار بوو.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە و لەم ڕووداوەدا سەر و دەموچاوی بریندار بووە.

هەر لەم پێوەندییەدا، حەفتەی ڕابردووش، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "هێمن خوسرەوی"، خەڵکی مەریوان و "ڕزگار مەولوودزادە"، خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، بریندار کران.