دۆسییەی ٥٩ کەس لە دەسبەسەرکراوانی ئایینی یارسان بڕیاری لەسەر درا

23:13 - 7 گەلاوێژ 2723

لقی یەکی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سەحنە، بۆ ٥٩ کەس لە دەسبەسەرکراوانی ئایینی یارسان کە ڕۆژی ٢٧ی خەزەلوەری ١٤٠١، لە ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی سەید خەلیل عالی‌نژاد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون، قەراری بڕیاردان لەسەر دۆسییە و دیاریکردنی سزای دەر کردووە.

بەپێی ئەم قەرارەی دادسەرا، کە ڕۆژی ٢٥ی پووشپەڕ، لە لقی یەکی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سەحنە دەر کراوە، بڕیاری دۆسییەی سەید ئەمین عەباسی، کوڕی سەید حوسێن، بە تۆمەتەکانی "کۆبوونەوە و تەبانی بۆ تێکدانی تەناهیی نێوخۆیی و چالاکی تەبلیغی"، ئازادی بە دانانی بارمتە ڕاگەیەندراوە و نەوشاد تاهیری، کوڕی حەیدەریش بە دانانی بارمتە بۆ تۆمەتەکانی "کۆبوونەوە و تەبانی بۆ تێکدانی تەناهیی نێوخۆیی"، بڕیاری ئازادیی بۆ ڕاگەیەندراوە.

هەروەها ڕەزا پیری کوڕی ئەردەشێر، ئێحسان حەسەن‌بەیگی کوڕی سەید عەلی، ئەمیرحوسێن جەڕاحی کوڕی هووشیار، فەریبورز حەیاتی کوڕی ناسر خان، سەید کامیاب حەیدەری کوڕی سەید کامیل، سارینا شێرزادی کچی بروومەند، محەممەدئەمین خەزایی، عەلیڕەزا شەبگەرد، بێهناز شەبگەرد کچی سیرووس، یاسەمەن سۆهرابی کچی ڕەحمەتوڵڵا، فەرزاد ئەڵماسی، سەید سرووش عەباسی کوڕی سەید حەسەن، ئەفشین عەزیمی کوڕی محەممەد، حەسەن عەزیزی‌نیا دەوڵەت ئابادی کوڕی عێزەتوڵڵا، عەلی نەزەری تاویرانی، عرفان غوڵامی کوڕی فەتحعەلی، فواد ئیبراهیمی سەحنە، سەید فەرید ئیبراهیمی، سەیدە فائێزە ڕەعنایی، سەید فەریبورز شائیبراهیمی کوڕی سەید ڕەزا، مێهرعەلی هێمەتی کوڕی غوڵامڕەزا، نێعمەت پووروەلی کوڕی حەمزە، ڕەزا سەرمەستی، سەید عارف مورادی، هادی عەزیزی کوڕی ڕەزا، سەید فەرهاد ذۆنووری سید میرزا، عەلیڕەزا دارابی کوڕی داریووش، سیامەک پیری کوڕی یارمحەممەد، ئەمیرحوسێن شەریفی سەراب بادیە کوڕی ڕەزا، حەمید سەرو زەندی‌نژاد کوڕی کازم، سەید عەلی دەکەیی کوڕی سەید ئەسغەر، شەهرام سەنگ سفیدی کوڕی بەهمەن، سەید مەعسووم ڕەزەوی کوڕی یارموراد، سەید فەرەیدوون تاهیری کوڕی سەید سەفەر و هەژیر شاکەرەمی کوڕی قاسم، بە "کۆبوونەوە و تەبانی بۆ تێکدانی تەناهیی نێوخۆیی، تێکدانی نەزمی گشتی و بێڕێزی بە ڕێبەری حکوومەتی ئێران"، تۆمەتبار کراون و بە سەرنجدان بەوەی کە ئەم کەسانە پەشیمانیی خۆیان ڕاگەیاندووە و بە نووسراوە بەڵێنیان داوە کە ئەم تاوانانە دووپات نەکەنەوە، دۆسییەکانیان داخراون.

محەممەدڕەزا بەهرامی، کوڕی ئوروجعەلی، ئەمیرڕەزا دارابی گەرگلانی کوڕی داریووش، سیاوەش کولیایی کوڕی ئێسفەندیار، ئێحسان مورادی مەحموودئابادی کوڕی کەیۆمەرس، حەمید ئەفشاری‌فەرد کوڕی عەیووزعەلی، سەعید ئەڵماسی کوڕی بێحبوود، پەیمان حەقجوویان کوڕی دانیال، یەزدان مەلکی کوڕی نەورۆز، سەید کەرەم عەباسی، بەردیا عەبدولتاجەدینی، ئەمیرحوسێن خالق کەرەجی کوڕی ڕەزا، حەسەن بیدسورخی کوڕی نجاتعەلی، سەلمان شێرزادی کوڕی میرزا، عەلی ئیبراهیمیان کوڕی هومایون، مەسعوود جەعفەری کوڕی ڕەزا، هەژیر شاکەرەمی کوڕی قاسم، فەرزاد ڕەحمەت ئابادی کوڕی سەید عەباس، نەقی عەبدولڕەحمانی کوڕی عەلی، ڕەشید محەممەدی کوڕی قوربانعەلی، نەوید حەسەنلوو، کەسرا ئیبراهیمیان و ڕەزا سەرمەستی تۆمەتبار بە "کۆبوونەوە و تەبانی بۆ تێکدانی تەناهیی نێوخۆیی، تێکدانی نەزمی گشتی و چالاکیی تەبلیغی و بێڕێزی بە ڕێبەری حکوومەتی ئێران"، بە سەرنجدان بەوەی کە هەموو ئەم کەسانە لە هەموو قۆناغەکانی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتە وەپاڵدراوەکانیان ڕەت کردووەتەوە و هۆکاری پێویست بۆ تاوانباربوونیان لە دۆسییەکەدا نەبووە و بە تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکانیش هیچ هۆیەک مسۆگەر نەبووە، لقی یەکی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سەحنە، کردەوەکەیانی بە تاوان نەناسیوە.  

هەموو ئەم کەسانە، ڕۆژی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی سەید خەلیل عالی‌نژاد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش کۆتایهاتنی لێپرسینەوەکەیان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.