ئیلام؛ خۆکوژیی کرێکارێکی دیکە بە هۆی دەرکران لە کارەکەی

10:44 - 6 گەلاوێژ 2723

شەوی چوارشەممە، ٤ی گەلاوێژ، حەیدەر موحسنی، لە کرێکارانی پێترۆشیمی چواری ئیلامی، بە هۆی دەرکران لە کارەکەی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەم کرێکارە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. حەیدەر موحسنی خێزاندار بووە و دوو منداڵی هەبووە.

بەفرانباری ساڵی ١٤٠١یش، ئارش تەبەڕۆک، یەکێک لە پێرسۆنێلی پێترۆشیمی چواری ئیلام، پاش دەرکران لە کارەکەی  و ڕێگریکردن لە چوونەژوورەوەی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها، مانگی گەلاوێژی ١٤٠١، دوو کرێکاری دەرکراوی پێترۆشیمیی ئیلام، بە ناوەکانی "محەممەدنەبی مەنسووری" و "عەلی محەممەدکەریمی"، خەڵکی شاری چواری سەر بە پارێزگای ئیلام، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی و ئابوورییەوە، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.