سەقز؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

13:06 - 5 گەلاوێژ 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "حەسەن تۆفیق‌زادە (حەسەن عێراقی)"، خەڵکی سەرشیوی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "بەستام"ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوە و هۆشداریدانی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

حوسێن تۆفیق‌زادە، لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٨ و خێزاندار بووە و دوو منداڵی هەبووە.