کرماشان؛ هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزەکانی کەڵانتەرییەک کوژرا

13:02 - 5 گەلاوێژ 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٠ ساڵ، بە ناوی "عەلی نەزەری"، بە تەقەی هێزەکانی کەڵانتەریی گەڕەکی "جەعفەرئاباد"ی کرماشان، گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتژمێر ٨ی شەوی چوارشەممە، هێزەکانی کەڵانتەریی ئەم گەڕەکە، بە ڕاوەدوونان و تەقەکردن لەم هاووڵاتییە، سەر و سینگیان بریندار کردووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی کرماشان، پێشتر لە دۆسییەیەکی کەیفەریدا بە تۆمەتی "لێدان"، بە پێدانی دیە مەحکووم کرابوو.

تەرمی عەلی نەزەری بۆ پزیشکی دادوەریی کرماشان ڕاگوێزراوە و تاکوو ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.