بانگهێشتی مامۆستا لوقمان ئەمینی بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە هەمەدان

20:22 - 11 جۆزەردان 2723

مامۆستا لوقمان ئەمینی، پێشنوێژی مزگەوتی جامێعی چواریاری نەبیی سنە، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە هەمەدان کرا.

ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە بەپێی بانگهێشتنامەیەک لە پێی گەیشتووە دەبێ ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی جۆزەردان لە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان ئامادە بێت.

ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠١، مامۆستا لوقمان ئەمینی بە هۆی پاڵپشتی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە بێ بەڵگەی یاسایی لە جاددەی مەریوان و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠١، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.