حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک لە زیندانی کرماشان جێبەجێ کرا
23:22 - 2 جۆزەردان 2723
![](/content/upload/1/news-kurdpa/4627.jpg)
سەرلەبەیانیی سێشەممە ٢ی جۆزەردان، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "سەعید محەممەدی"، خەڵکی کرماشان لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
ئەم زیندانییە تەمەن ٤٦ ساڵەیە، ١٢ ساڵ پێش ئێستا، بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"، دەسبەسەر کرا و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یان میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕاگەیەندراوە.