ئارمان مینبەری پاش بانگهێشتکران بۆ دادگای ئینقلابی سنە دەسبەسەر کرا

15:03 - 2 جۆزەردان 2723

ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی بانەمەڕ، ئارمان مینبەری، کاراتەکای خەڵکی سنە پاش بانگهێشتکران بۆ دادگای ئینقلابی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و لەمەڕ چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی ڕەشەممەی ١٤٠١، ئارمان مینبەری بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.

ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠١، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە کاتی ڕۆیشتن بۆ شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کردبوو.

ئارمان مینبەری کوڕی قارەمان، تەمەنی ٢٧ ساڵە.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو زانیاریەکی ورد دەست نەکەوەتووە.