ئیلام؛ دەسبەسەرکرانی چالاکێکی فەرهەنگیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

11:08 - 1 جۆزەردان 2723

ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی بانەمەڕ، هێژا ئومیدی، چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی مەلەکشایی ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٣٥ ساڵە، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە شاری ئیلام و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

هێژا ئومیدی دەرچووی خوێندنی باڵا لە بواری زانستی سیاسییە و ساڵی ڕابردووش لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە فەرهەنگییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.