بانە؛ دەسبەسەرکرانی مامۆستایەکی ئایینیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

11:01 - 1 جۆزەردان 2723

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بانەمەڕ، مامۆستا ئەمین قەیسەری، پێشنوێژی گوندی "زەرواوی سەروو"، سەر بە شاری بانە، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە لەگەڵ بنەماڵەکەی خەریکی گەڕانەوە لە بانەوە بۆ گوندی "زەرواوی سەروو" بوون کە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم مامۆستا کوردە بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ڕاگوێزراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: هێزە ئەمنییەتییەکان بەڵێننامەی نووسراویان لە قوتابییەکانی ئەم مامۆستایە وەرگرتووە کە لە شاری بانە بچنە دەرەوە.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها وتیشی: دانیشتووانی گوندی "زەرواوی سەروو"، بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەمەڕ دۆخی مامۆستا ئەمین سەردانی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی بانەیان کردووە بەڵام وڵامێکی ڕوونیان پێ نەدراوەتەوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مامۆستا ئەمین زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.