کۆڵبەرێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری "تەتە"ی هەورامان بریندار بوو
22:57 - 29 بانەمەڕ 2723
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "حەبیب محەممەدی"، خەڵکی مەریوان، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری "تەتە"ی هەورامان بریندار بوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەریدا، کەوتووەتە بەر ڕاوەدونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت تووشی ئەم ڕووداوە بووە.
هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "فارووق عەزیزی"، تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی "دربکە" سەر بە شاری پیرانشار لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە بریندار بوو.
ئەم کۆڵبەرە بە هۆی بەرکەوتنی گولـلە، سکی بەتوندی بریندار بووە و لە نەخۆشخانەی "ئاشتی"ی سۆران لە هەرێمی کوردستانی عێراق نەشتەرگەریی بۆ کراوە.