سنە؛ بانگهێشتی مامۆستا عەبدولجەبار لوتفی بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت

17:15 - 27 بانەمەڕ 2723

مامۆستا عەبدولجەبار لوتفی، وانەبێژ و پێشنوێژی مزگەوتی جامێعی ئێرشادی سنە، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کرایەوە.

ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە بەپێی بانگهێشتنامەیەک کە پێی گەیشتووە، دەبێ ڕۆژی چوارشەممە ٣ی جۆزەردان لە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان ئامادە بێت.

سەرماوەزی ١٤٠١یش، مامۆستا عەبدولجەبار لوتفی بە هۆی پشتیوانی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کرابوو.