مەهاباد؛ ناڕازییەک بە زیندان و دوورخرانەوە مەحکووم کرا

23:22 - 26 بانەمەڕ 2723

سوهراب ئاویزکەن، ناڕازیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە سێ ساڵ زیندان و سێ ساڵ دوورخرانەوە بۆ شاری زەنجان مەحکووم کرا.

دادگا ئەم هاووڵاتییەی بە "کۆبوونەوە و تەبانی بەمەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی" و "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی" تۆمەتبار کردووە.

ئەم حوکمە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە سوهراب ڕاگەیەندراوە.

سوهراب ئاویزکەن، خەزەڵوەری ١٤٠١، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لە چوارڕێیانی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

ئەم هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزرابوو.