برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سەلاسی باوەجانی

23:17 - 25 بانەمەڕ 2723

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "خالید سداقەت"، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ هۆشداری و ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لە نزیک جاددەی ئەزگلە - شێخ سڵە، ئەم کۆڵبەرەیان داوەتە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆ.

ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا لاقی بەتوندی بریندار بووە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی مەدائێنی تاران ڕاگوێزراوە.

دۆخی گشتیی ئەم کۆڵبەرە نالەبار ڕاگەیەندراوە و سبەی سێشەممە، ٢٦ی بانەمەڕ نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت.