دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سەقز

09:43 - 20 بانەمەڕ 2723

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی "عەلی لەتیفی"، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، ئەم هاووڵاتییەی نیشتەجێ لە گەڕەکی "ساڵح ئاوا"یان دەسبەسەر کردووە.

عەلی لەتیفی خێزاندارە و باوکی ٥ منداڵە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.