سەرپیڵ زەهاو؛ تەقینەوەی خومپارە بەجێماوەکانی کاتی شەڕ بووە هۆی کوژرانی هاووڵاتییەک

16:21 - 19 بانەمەڕ 2723

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "عەزیز موراد شەمس"، تەمەن ٤٣ ساڵ بە هۆی تەقینەوەی یەکێک لە خومپارە بەجێماوەکانی کاتی شەڕ لە بەنداوی ئەزگلەی سەرپێڵ زەهاو بەتوندی بریندار بوو و بە هۆی قووڵیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.

ئەم ڕووداوە لە چوونەژوورەوەی بەنداوی "چەنگەربان" بەشی ئەزگلە ڕووی داوە و سک، دەموچاو و باقی ئەندامانی جەستەی عەزیز شەمس بەم هۆیەوە بەتوندی بریندار بوو.

ئەم هاووڵاتییە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی سەرپێڵ و دواتریش لە ڕێگەی ئورژانسی هەواییەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان ڕاگوێزرابوو.

عەزیز موراد شەمس خەڵكی سەرپێڵ و لە پاسەوانانی بەنداوی "چەنگەربان" بووە.