کرماشان؛ مێهدی جەمشیدی لە دەسبەسەرکراوانی ناڕازی بە دۆخی قوتابخانەکان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

00:20 - 8 بانەمەڕ 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٧ی بانەمەڕ، مێهدی جەمشیدی هاووڵاتیی تەمەن ٢٨ ساڵ، کە لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بە دۆخی نائەمنی قوتابخانەکان لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

مێهدی جەمشیدی، ڕۆژی ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠١، لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بە دۆخی نائەمنی قوتابخانەکان لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.