بانگهێشتی دووبارەی مامۆستا سابیر خودامورادی بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان

20:04 - 5 بانەمەڕ 2723

مامۆستا سابیر خودامورادی، پێشنوێژی هەینیی شارەکی قەوخی شاری سەقز دیسانەوە بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کرا.

بەپێ بانگهێشنامەیەک کە بەدەستی ئەم مامۆستایە گەیشتووە، ناوبراو دەبێ ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بانەمەڕ لە دادگای تایبەتی هەمەدان ئامادە بێت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم مامۆستا کوردە بۆ سێهەمین جارە کە بە هۆی پشتیوانی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت دەکرێ.

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی رێبەندانی ١٤٠١یش، مامۆستا سابیر خودامورادی بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کرابوو.