دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی دیکە لە بۆکان

13:13 - 2 بانەمەڕ 2723

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "دوکتور سەلاح ئەحمەدی" و "کاوە ساڵحی" خەڵکی بۆکان لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم دوو هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: دوکتور سەلاح ئەحمەدی لە دەرمانخانەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە

ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەم پێوەندییەدا، حەفتەی ڕابردوو، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سیامەک هەیاسی" و "ئالان داغدار" خەڵکی گوندی "حاجیاوا" سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: کاوە ساڵحی و دوکتور سەلاح ئەحمەدی