ڕاگواستنەوەی چالاکێکی مەدەنی بۆ گرتنگەی ئەمنییەتیی شارامفەری سنە

10:56 - 31 خاکەلێوه 2723

مێهدی عرفانی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی قوروە پاش دەسبەسەرکران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئەمنییەتیی شارامفەری سنە ڕاگوێزراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکە مەدەنییە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ڕۆژی شەممە ٢٦ی خاکەلێوە، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە و لە ڕێگەی بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەسبەسەریان کردووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان پاش پشکنینی ماڵی ئەم هاووڵاتییە، کامپیۆتر، مۆبایل، کتێب، نووسین و هەندێ کەرەستەی تاکەکەسیی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مێهدی عرفانی زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.