عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری بە دانانی بارمتە لە زیندانی سەقز ئازاد کرا
10:34 - 29 خاکەلێوه 2723
ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خاکەلێوە، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی سەقز ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠١، ئەم چالاکە کرێکارییە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ زیندانی سەقز ڕاگوێزرا.
عوسمان ئیسماعیلی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.
ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١، عوسمان ئیسماعیلی بەبێ بەڵگەی یاسایی لە شەقامی "شوهەدا"ی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش یەک حەفتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرا.