سێ هاووڵاتی لە زیندانی مەهاباد بە دانانی بارمتە ئازاد کران

11:51 - 15 رێبەندان 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەدتاهیر ئەحمەدی ئەقدەم"،"سمکۆ دودکانلوو" و "هێمن سەرگوڵی" خەڵکی گوندی "کۆسەکەرێز"ی مەهاباد، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەیان، لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.

ئەو سێ هاووڵاتییە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەز، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، کرابوون.

ئەو سێ هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزرابوون و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا،  لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کرابوون.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو سێ هاووڵاتییە، زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: هێمن سەرگوڵی، محەممەدتاهیر ئەحمەدی ئەقدەم و سمکۆ دودکانلوو