ئەندامێکی مەکتەب قورئان بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیتلاعاتی سنە کرا

ڕۆژی دووشەممە ٢ی پووشپەڕ، "عەلی ئەکبەر کەمانگەر"، ئەندامی مەکتەب قورئانی کوردستان، بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

ئەو ئەندامەی مەکتەب قورئان، مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٠ لە کامیاران دەسبەسەر کرا و بۆ ماوەی ٥ مانگ لە زیندانی شارەکانی کامیاران و قوروە، زیندانی کرابوو.

مەکتەب قورئانی کوردستان سەبارەت بە بانگهیشتکردنی "عەلی ئەکبەر کەمانگەر" بۆ ستادی خەبەریت ئیتلاعاتی سنە دژکردەوەی نیشان دا و ڕایگەیاند: "چوارچێوەی لێپرسینەوەی عەلی ئەکبەر هەمان بابەتی پێشوو بووە کە ناوبراویان لە سەری زیندانی کردبوو".