ئەندامێکی سپای پاسداران لە پیرانشار کوژرا

ئەمڕۆ هەینی ۲۷ی خاکەلێوە، "عوسمان حاجی حوسێنی"، ئەندامی سپای پاسداران لە شاری پیرانشار کوژرا.

"هەڵۆکانی زاگرۆس"، بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، بەرپرسایەتیی کوشتنی ئەو ئەندامەی سپای پاسدارانی لەئەستۆ گرتووە.

ئەو ئەندامەی سپای پاسداران لە جادەی نێوان گوندەکانی "زێوە ــ کاسوورەدێ"، سەر بە پیرانشار کوژراوە.

هەتا ئێستا سپای پاسداران لەمەڕ کوژرانی ئەو ئەندامەی سپای پاسداران هیچ هەڵوێستێکیان نەگرتووە.