كەبوودوەند نامەیەكی ئاراستەی كوردانی سووریە كرد
17:20 - 19 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: ماڵپەڕی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاوی كردەوە، محەممەدسدیق كەبوودوەند لە نامەیەكدا داوای لە كوردانی سووریە كردووە كە بە بزووتنەوەی دێمۆكراسیخوازی ئەو وڵاتەوە پەیوەست بن و ویستەكانیان بخەنە بەرباس.
ئەو نامەیە لە ماڵپەڕی سەرەكیی \"رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان\"دا بڵاو كراوەتەوە،
دەقی نامەكە:
باوكی مافی مرۆڤی كوردستان لە نامەیەكدا روو بە كوردانی سووریە داوای كردووە بە بزووتنەوەی دێمۆكراسیخوازیی ئەو وڵاتەوە پەیوەست بن و ویستی خودموختاری و فیدراڵیزم بۆ رۆژئاوای كوردستان بهێننە بەرباس.
بۆ چالاكانی سیاسی و مەدەنی، حیزب و رێكخراوە سیاسییەكان و خەڵكی رۆژئاوای كوردستان
هەروەك لە هەواڵ و راگەیەنەكانەوە بڵاو دەبێتەوە، دەسەڵاتی زاڵ بەسەر سووریە دەستی داوەتە شەڕێكی نابەرابەر بەدژی خەڵك و دژبەران و رۆژانە هەواڵی كوشتاری دەیان كەس لە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە بۆ بیروڕای گشتی بڵاو دەبێتەوە. ئێستا زۆربەی دەوڵەتان، رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و خەڵكی جیهان لەو راستییە ئاگادارن كە سیستمی زاڵ بەسەر سووریە ریفۆرمی تێدا پێك نایەت و بە قوربانی كردنی هەزاران كەس پێی ناوەتە رێگایەكەوە كە گەڕانەوەی نیە.
لەلایەك بەو پێیەی كە خەڵكی كورد لەو وڵاتە، لە كاتی سەربەخۆیی سووریەوە پڕ لە ژان و تاریكترین ژیانیان هەبووە و گرتنەبەری سیاسەتی گۆڕینی شوناس و بە عەرەب كردن و نەبوونی ناسنامە و بێ مافی، تەنیا بەشێك لە ژیانی پڕ لە ئازاریان بووە كە بێگومان هیچ ویژدانێكی بەخەوەری جیهان ناتوانێ بە ئاسانی پشت گوێی بخات. بە هەڵبژاردنی ئاغای \"عەبدولباست سەیدا\" یەكێك لە كوردانی ئەو وڵاتە وەك لێپرسراوی \"شۆرای بەرگریی سووریە\" و بەرەی دژبەران و بەپێی ئەو بەڵێنەی كە بۆ خودموختاری و فیدراڵیزمی رۆژئاوای كوردستان (سووریە) دراوە، پێویستیی بەشداریی بەربڵاوی خەڵكی كورد لە بزووتنەوەی دژە دەسەڵاتی سووریە پتر لە هەر كاتێكی دیكە هەست پێدەكرێت.
ئەمن محەممەدسدیق كەبوودوەند، كوردی زیندانی لە ئێران كە ئێستا بە ناڕەزایەتی بە كردەوە و هەڵسوكەوتی نایاسایی و هەڵاواردنی دەوڵەتی كۆماری ئیسلامی بەرامبەر چالاكان و زیندانیانی سیاسیی كورد مانم لە خواردن گرتووە، بەناوی \"رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان\"ەوە داوا لە هەموو چالاكانی سیاسی و مەدەنی، حیزب و رێكخراوە سیاسییەكان، ژنان و لاوانی رۆژئاوای كوردستان دەكەم بە پەیوەست بوونیان بە بزووتنەوەی دێمۆكراسیخوازی و دژە داگیركاریی وڵاتی بەڵا لێدراو، ساڵانی ئازار و بێ مافی و قەڵاچۆی هۆڤانەی 2004ی قامیشلوو وەبیر بێننەوە و بۆ خەبات بۆ خودموختاری و فیدراڵیزمی رۆژئاوای كوردستانی (سووریە) هەنگاو هەڵێننەوە.
ئاواتی من، سەركەوتن ئازادی و دێمۆكراسی و دەستەبەر بوونیەتی بۆ خەڵكی سووریە و گەیشتنیانە بە خودموختاری و دێمۆكراسی.
تاران، زیندانی ئێوین ـ 20ی ژوئەنی 2012
محەممەدسدیق كەبوودوەند