کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی "تەتە"ی هەورامان بریندار بوو
11:56 - 29 رێبەندان 2720
ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "یووسف وەتەندووست"، خەڵکی مەریوان، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی "تەتە"ی هەورامان بریندار بوو.
ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوەدا، لاقی شکاوە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی مەریوان کراوە.
لەو پەیوەندییەدا، شەوی یەکشەممە ٢٦ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەیوان شێرمحەممەدی"، خەڵکی گوندی "مەنسوورئاقایی"، سەر بە بەخشی شاهۆی ڕوانسەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بریندار بوو.