کۆڵبەرێکی مەریوانی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "خالید غەفووری" تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی گوندی "باوا"ی شاری مەریوان، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لەگەڵ ٦ کۆڵبەری دیکە لەنێو ماشینێک لە جۆری پراید لە جادەی نێوان مەریوان- هەورامان، لە نزیک گوندی "دەرەناخێ" لەگەڵ ماشینێکی دیکە لە جۆری "توویووتا پانکی" تووشی ڕووداو بوونە.

لەو ڕووداوەدا ٦ کۆڵبەری دیکە بەسەختی بریندار بوون و بارودۆخی گشتیی ٣ کۆڵبەر نالەبار ڕاگەیەندراوە.

کۆڵبەرانی برینداری ئەو ڕووداوە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی مەریوان کراون.