کچە دەزگیراندارێکی سەقزی بەهۆی هەژاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردان،  کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "موفیدە حەسەن  نژاد" کچی "حەسەن"، خەڵکی گوندی "قەبەغلوو"ی شاری سەقز، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "ئەو کچە تەمەن ١٧ ساڵەیە بڕیار بووە حەوتووی داهاتوو، پاش ڕەمەزان ژیانی هاوبەشی پێک بێنێت، بەڵام بەهۆی نەداری و دەستکورتی بۆ کڕینی جەهیزییە، خۆی کوشتووە".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: "موفیدە حەسەن نژاد" لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.