کوردە کۆچەرەکانی یارسان لە شاری کەلاردەشت ڕێوڕەسمێکی ئایینییان بەڕێوە برد

ئاژانسی کوردپا: کوردە کۆچەرەکانی کەلاردەشت بە بۆنەی کرانەوەی بینای نوێی \"جەمخانەی دەروێش عەلی\"، لە شاری کەلاردەشتی مازندەران ڕێوڕەسمێکی گەورەیان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕەزبەر، ژمارەیەک لە هاوڕێیان و ساداتی شاری کەلاردەشت لەگەڵ ژمارەیەک لە میوانەکان، لە ڕێوڕەسمێکی گەورەدا، بە بۆنەی کرانەوەی بینای نوێی جەمخانەی دەروێش عەلی جێژنیان گرت.

\"\"هەواڵنێری کوردپا سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوەڕسمە ڕایگەیاند: ئەو ڕێورەسمە ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێری ٤ی ئێوارە، بە کۆبوونەوەی هاوڕێیان، لێدوانان، تەموورەژەنان، کەلامخوێنان دەستی پێ کرد.

هەواڵنێری کوردپا لە درێژەی راپۆرتەکەیدا دەڵێت: دواتر ڕێوڕەسمەکە لە بینای ئاماژە پێکراو بە ئەنجامدانی ئایینی نیاز، کەلامخوێن، تەموورەژەنی و چەپیاری بەردەوام بوو.

بە وتەی هەواڵنێری کوردپا، دەتوانین بڵێین ئەو ڕێوڕەسمە، یەکێک لە ڕێوڕەسمە تایبەتەکانی ڕێوڕەسمی ئایینی یارسان لە شاری کەلاردەشت بووە، کە سەرەڕای ئاستەنگ و هەڕەشەکان بە جوانترین شێوە بەڕێوە چووە.

\"\"کەلاردەشتی مازندەران چەندین سەدەیە کە خانەخۆی کوردەکانی یارسانە کۆچەرەکانە و جەمخانەی دەروێش عەلی (دێریشەلی) لە گوندی گەورە کەلنۆ، لە شاری کەلاردەشت یەکێک لە کۆنترین و بەناوبانگترین جەمخانەکانی یارسانی ئەو ناوچەیە دەبێت.

بینای ئەو شوێنە ئایینییە کە بە باوەڕی باوەڕمەندانی خاوەنی پەرجۆ و کەرامەتە و هەتا ئێستا چەندین جار لە قۆناغی جۆراوجۆردا بەتەواوەتی ڕووخاووە و سەرلەنوێ نۆژەن کراوەتەوە.