چوار هاووڵاتی بەهۆی تەقینەوەی مین لە شاری مێهران بە سەختی بریندار بوون

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی بەفرانبار، بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی "کەنجانچەم بان چەرمەگ" سەر بە شاری مێهران، چوار مێرمنداڵ بریندار بوون.

کوردپا شوناسی ئەو چوار مێرمنداڵەی بە ناوەکانی "زولفەقار مورادخانی"، تەمەن ١٤ ساڵ، "سامان مورادخانی"، تەمەن ١٢ ساڵ، "زولفەقار فەرزی"، تەمەن ١٥ ساڵ و "عیرفان فەرزی"، تەمەن ١٤ ساڵ، ڕاگەیاندووە.

ناوبراوان لە هەوارنشین و چێودارانی ناوچەی مێهران بوونە.

ئەو چوار هاووڵاتییە بە سەختی بریندار و تووشی کەمئەندامی بوونە و بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "ئیمام حوسێنـ"ـی شاری مێهران کران.

لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانبار، تەقینەوەی مین لە دێهلۆران سەر بە ئیلام، گیانلەدەستدانی منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ بە ناوی "ئەمیرڕەزا ڕەزایی‌مەجد"، کوڕی شەرەفی لێ کەوتەوە.