٦ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کوردستان دەسبەسەر کران

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی بەفرانبار، سێ ئەندامی بنەماڵەیەک بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا حاجی ئەحمەدی، پەیمان حاجی ئەحمەدی، کوڕی عەبدوڵڵا و گەلاوێژ عەبدوڵڵاهی دەزگیرانی پەیمان" خەڵکی شاری نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەدڵ پەروازە"، تەمەن ٢٧ ساڵ، کوڕی "ڕەحمان" و خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد  بە ناوی "حوسێن گەردشی" خەڵکی شاری بۆکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

لە هەمان ڕۆژدا و لە شاری مەهاباد، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی "حەسەن عەبدی" دەسبەسەر کراوە و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی‌ وەپاڵدراوی دژی ئەو ٦ هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا، نییە.

وێنە: عادڵ پەروازە و پەیمان حاجی ئەحمەدی

عەبدوڵڵا حاجی ئەحمەدی و حوسێن گەردشی