٥ هاووڵاتیی دیکە لە جوانڕۆ دەسبەسەر کران

ئاژانسی کوردپا: ٥ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی جوانڕۆ بە تۆمەتی "بەشداری لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانـ"ـی ئەو شارە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پێنج هاووڵاتیی کوردی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوەکانی "ئاریا عەزیزی، دیاکۆ میرئەحمەدی، عومران وەلیدی، هێرش میرئەحمەدی و زەکریا ئەحمەدی"، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

ئەو ٥ هاووڵاتییە پێنج ڕۆژ پێش بە تۆمەتی "بەشداری لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان" دەسبەسەر و بۆ زیندانی دیزڵئاوای کرماشان ڕاگوێزران.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو ٥ هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان  بێئاکام بووە.

پاش بەرزبوونەوەی نرخی بێنزین، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەربڵاو لە جوانڕۆ، بەڕێوە چوو و دەیان هاووڵاتی لەلایەن مەئموورانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کران.

هەروەها لەو خۆپیشاندانانەدا دەیان هاووڵاتیی ناڕازی بریندار و چەندین هاووڵاتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانیان لەدەست دا.