هاووڵاتییەکی کورد لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

12:05 - 24 پووشپەڕ 2720

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی زەواری" کوڕی "ڕەسووڵ" خەڵکی گوندی "مێشەدێ" و دانیشتووی گەڕەکی "کۆنەخانێــی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی "عەلی زەواری" خۆیان دەبوێرن.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دیاکۆ تارا" کوڕی "ڕەسووڵ" خەڵکی گوندی "کێلەسیپانـ"ـی بەخشی "لاجانـ"ـی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.