هاووڵاتییەکی کورد لە شاری بانە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "واحید عەباس‌زادە" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی "کەوپێچی خواروو" سەر بە شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

سەرەڕای بەدواچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هێزە ئەمنییەتییەکان  لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو، خۆ دەبوێرن.

پیشەی واحید عەباس‌زادە جلوبەرگ دوورینە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار و تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.