هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری شنۆ دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید مەعرووف" خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ" شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا  و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک بە دەس نەهاتووە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کەماڵ قۆیتاسی" خەڵکی گوندی "چەشمەگۆل" و "ڕەحمان یووسفی" خەڵکی گوندی "سەوجە"ی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە، دەسبەسەر کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بە بێ بەلگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.