هاووڵاتییەکی دیکەی مەریوانی دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانبار، چالاکێکی ژینگەیی کورد بە ناوی "سیروان کەریم‌زادە" خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە بێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی خۆیدا، دەسبەسەر کردووە.

ئەو چالاکە ژینگەییە پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی ‌وەپاڵدراوەی هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کاروان مینوویی" خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر کراوە و  بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.