نەورۆزانەی ڤەژین بەردەوامە
13:42 - 29 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: ناوەندی فەرهەنگی ـ هونەریی ڤەژین، لە شاری مەریوان، لە گوند و ناوچەکانی ئەو شارە بە شێوەی جۆراوجۆر لە بەڕێوەبردن و پێشوازیی لە جێژنی نەورۆز بەردەوامە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەندامانی ناوەندی فەرهەنگی ـ هونەریی ڤەژین، لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی تایبەت بۆ پێشوازیی لە جێژنی نەورۆز و هاتنی سەری ساڵی نوێ، لە شار و گوندەکانی شاری مەریوان بەردەوامن.
لە دوایین چالاکیی ئەو ناوەندەدا، ئەندامانی ئەو ناوەندە فەرهەنگی ـ هونەرییە لە گوندی ولەژێر بۆ پێشوازیی لە جێژنی نەورۆز چالاکییان بەڕێوە برد.
لەو ڕێوڕەسمەدا، وێڕای بڵاوکردنەوەی کتێب، هەڵکردنی ئاگری نەورۆز، بە شایی و هەڵپەڕکێی کوردەواری بەرەو پیریی ئەو بۆنەوە چوون.
پێشتریش ئەو ناوەندە، لە ڕێوڕەسمی دیکەی تایبەت بە نەورۆز، کە لە گەڕەکی \"بەهاران\" و لقی گوندی \"شارانی\" بەڕێوە چووە، بە نووسینی دروشمی تایبەت وەک: \"نەورۆزمان پێکەوبوونمانە، خوێندن بە زمانی دایکی یەکەم هەنگاوە بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی\" و هەروەها بڵاوکردنەوەی کتێبی کوردی بەسەر منداڵاندا، پێشوازییان لە نەورۆز کرد.
ڕۆژی یەکشەممەش، ٢٦ی ڕەشەمە، یەکەمین چالاکیی ڤەژین، لەژێر ناوی \"نەورۆزانەی ڤەژین\"، بە دروشمی؛ \"بە تیشکی ئاگر دەنووسین جەژنە پیرۆزە\"، بەرەو پیریی نەورۆزەوە چوون.
لەم چالاکییەدا، کە به دروشمی \"بە تیشکی ئاگر دەنووسین جەژنە پیرۆزە\"، لە قوتابخانەی سەرەتاییی \"ڕزوان\"، لە شاری مەریوان بەڕێوە چوو، لەم ڕێوڕەسمەدا کتێبی منداڵان بەسەر ٣٨٠ قوتابیی سەرەتایی دابەش کرا.