مەهاباد؛ ڕێباز ساڵحی‌وەند بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا

ئەمڕۆ سێشەممە ۱ی سەرماوەز، هاووڵاتییەک بە ناوی "ڕێباز ساڵحی وەند" خەڵکی مەهاباد بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە سەرکوتکەرەکان بە گوللەی ساچمەیی تەقەیان لەو هاووڵاتییە کردووه.

ڕێوڕەسمی ڕەوانە‌کردن و ئەسپەردەکردنی ڕێباز ساڵحی‌وەند، بە ئامادەبوونی خەڵک و بە دروشمی ناڕەزایەتی لە گوندی "یووسف کەند"ی مەهاباد، بەڕێوە چوو.