لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوەدا هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی لە پیرانشار بەڕێوە چوو

ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی پیرانشار لە ڕۆژی١٠ی خاکەلێوەدا هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیان بەڕێوە برد و چەندین نەمامیان لەو ڕۆژەدا چاند.

ئەو هەڵمەتە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە لە ژێر دروشمی "ژیان بەردەوامە" بەڕێوە چووه.

بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ، ژینگەپارێزان خۆیان لە کۆبوونەوە بە شێوەی گشتی پاراست و لە کاتی جیاواز و دوور لە یەکتر، چوون بۆ ئەو شوێنە لە گردی نەورۆز کە چەند ساڵە ژینگەپارێزان نەمامی لێ دەچەقێنن.

لەو هەڵمەتەدا نزیک  ٥٠ نەمامی گوێز، بادام و قەزوان لەلایەن ژینگەدۆستانەوە چەقێندران.