لە ١٢هەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن ١١٨ فیلمی کوردی پیشان دران
11:36 - 8 بانەمەڕ 2721
لە ١٢هەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی کە ئەمساڵ لە لەندەن بەڕێوە چوو، ١١٨ فیلمی کوردی بە شێوەی ئانلاین پیشان دران.
ئەو فیلمانە تێکەڵێک بوون لە فێلمی نوێ و کلاسیک؛ یا چیرۆکی ئەو فیلمانە باس لە ژیان و بە سەرهاتی خەڵکی کورد دەکات.
بەرهـەمهێنەرانی ئەو فیلمانە زۆربەیان لە دەرهێنەران و فیلمسازانی کورد بوون.
فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن کە لە ساڵی ٢٠٠١ دەستی بە کار کردووە، گەورەترین فێستیڤاڵی بەرهەمی فیلمی کوردییە کە لە سەرتاسەری جیهان لەمەڕ خەڵکی کورد یان تایبەت به پرسە پەیوەندییدارەکانی دۆزی کورد کار دەکات.
ساڵانە بە ئامادەبوونی بەرهەمی فیلمسازانی کورد و غەیرە کوردە، کە لە چەندین بەشی کێبڕکێ و ناکێبڕکێ، کۆبوونەوە، شیکاریی و هەڵسەنگاندنی بەشەکانی ئەو فیلمە بەڕێوە دەچێت.