لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٩٩دا حوکمی زیاتر لە ٢٥٠ ساڵ زیندان، ئێعدام و لێدانی قامچی بۆ ٧٦ هاووڵاتیی کورد بڕاوەتەوە
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپا، لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٩، بە گشتیی ٦٧ هاووڵاتیی کورد سەرجەم بە تۆمەتی "ئەمنییەتی" لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بە زیندان و سزای دیکە مەحکووم کراون.
کەمترین سزا دوو مانگ زیندان و زۆرترینیان لەسێدارەدان بووە.
چۆنییەتی سزاکان:
مەحکووم بە ئێعدامی زیندانییانی سیاسیی و عەقیدەتی: ٢ حاڵەت
زیندانی تەعزیری: ٢٢١ ساڵ، ٩ مانگ و ٣ ڕۆژ
زیندانی تەعلیقی: ٢٨ ساڵ و ٣ مانگ
لێدانی قامچی: ٣٠٤ زەربە
دوورخرانەوە بۆ زیندانی ناوچە دوورخراوەکان: ١ حاڵەت
سزای نەختی: ٢٥٠ ملیۆن تمەن
تۆمەتی وەپاڵدراو لە کاتی سەپاندنی سزاکان:
هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران: ٢٩ حاڵەت
بەشداری لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٦ لە شاری بانە لە هەمبەر کوژرانی کۆڵبەران: ١٠ حاڵەت
هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی: ١٠ حاڵەت
تێکدانی نەزمی گشتیی: ٦ حاڵەت
ئەندامبوون لە گرووپە توندەوە مەزهەبییەکان: ٤ حاڵەت
ئاگرتێبەردانی بنێری قاسم سلێمانی: ٣ حاڵەت
بەشداری لە کۆبوونەوە بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە: ٢ حاڵەت
سیخوڕیکردن بۆ دەوڵەتانی بیانی و دوژمن: ٢ حاڵەت
کۆبوونەوە و تەبانی: ٢ حاڵەت
سەرپێچی و بێڕێزی بە حکوومەت و مەئموورانی حکوومەتی: ١ حاڵەت
بەزاندنی نایاسایی سنوور: ١ حاڵەت
کڕین و فرۆشتنی چەک و چۆڵ: ١ حاڵەت
ئەندامبوون لە کۆمەڵەکانی دژبەری نیزام: ١ حاڵەت
بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست: ١ حاڵەت
موعاربە: ١ حاڵەت
بیاڤی چالاکیی ژمارەیەک لەو کەسانە دیاری کراوە:
٧ چالاکی مەزهەبی، ٥ چالاکی ژینگەپارێزی، ٥ چالاکی فەرهەنگی، ٤ ڕۆژنامەوان، ٣ چالاکی مەدەنی، ٢ زیندانیی سیاسی، چالاکێکی بواری ژنان، چالاکێکی کرێکاری، ئەندامێکی حیزبی وەحدەتی میللیی، ١١ مامۆستای پێشووی زانکۆ و یەکێک لە دەسبەسەرکراوەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨.
ناوەندیی ئاماری ڕێکخراوی هەواڵدەریی کوردپا
ئامادەکردنی: ئەوین مستەفازادە