لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، ٣٢ هاووڵاتیی کورد لە کوردستانی ئێران دەسبەسەر کراون
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندیی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپا، لە مانگی ڕەزبەر ساڵی ١٣٩٩دا، بە گشتی ٣٢ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کوردستانی ئێران دەسبەسەر کراون.
لە کۆی ئەو ئامارە ٢٨ کەس دەسبەسەر کراون و ٤ کەسیان بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەیان ڕەوانەی زیندان کراون.
هۆکار و چۆنییەتی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان:
هێزە ئەمنییەتییەکان: ٣١کەس
هێزە نیزامییەکان: ١ کەس
ناڕوونی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی هاووڵاتییان پاش دەسبەسەرکرانیان: ٢٨ کەس
هێرش، پشکنین و تێکدانی ماڵی هاووڵاتییان ل لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە: ١٨ حاڵەت
دەسبەسەرداگرتن و بردنی کەرەستەی شەخسیی هاووڵاتییان: ٦ حاڵەت
بریندارکردنی هاووڵاتییان لە کاتی دەسبەسەری: ١حاڵەت
لێدان و ئازار و ئەشکەنجەی هاووڵاتییان لە کاتی دەسبەسەری: ١حاڵەت
تۆمەتیوەپاڵدراوی هاووڵاتییان لە کاتی دەسبەسەری:
هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان: ٨ حاڵەت
چالاکییە مەزهەبییەکانی چالاکانی سوننی مەزهەب: ٣ حاڵەت
هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی و پڕۆپاگەندە دژی نیزام: ١ حاڵەت
چالاکی میدیایی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران: ١ حاڵەت
تێکدانی نەزمی گشتی لە ڕێگای بەشداری لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان: ١ حاڵەت
بیاڤی چالاکی ژمارەیەک لەو کەسانە کە ڕوون بووەتەوە:
٤ چالاکی مەدەنی، ٣ هونەرمەند، خوێندکارێک، ٤ چالاکی سوننی مەزهەب و ٢ دەروێشی گونابادی
بۆ چاولێکردنی ناوی دەسبەسەرکراوەکان لە بەشی فارسی کوردپا کرته بکەن.
بۆ چاولێکردنی ناوی دەسبەسەرکراونی ڕاگوێزراو بۆ زیندان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییە داسەپاوەکەیان لە بەشی فارسی کوردپا کرته بکەن.